سه‌کۆ
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


avatar

ک.د.ئازاد: باوەڕ

26 Aug 2010

زاگرۆسم دی ،
دۆش دامابوو!
ئارارات ،
پشتی چه‌مابوو!
قه‌ندیل ،
به‌رزایی نه‌مابوو؛
كاتێ دوێنێ لای به‌یانی
نه‌وه‌ی شه‌هیدێكم بینی
زمانی كوردی نه‌ده‌زانی!
avatar

ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان

21 Aug 2010

هه‌نگاوت پته‌و‌ بوو،
ئه‌ی ئاگری ئاوه‌دان به‌‌ زه‌ینی دارستان.
کام جاده‌،
به‌ ئادره‌سی سه‌وز‌کوژی،
نوقمی کردی؟
avatar

بەندی عەلی: خەمبار مەبە

21 Aug 2010

خه‌مبار مه‌به ئه‌ی ڕێبوار
گشت ڕیگه‌کان
هه‌ر ده‌چنه‌وه‌ بۆ سه‌رکانی
چێژی کۆچیش له‌وه‌دایه‌
له‌گاپێڵ و له‌هه‌ورازا
هه‌ست به‌دڕکی غوربه‌ت بکه‌ی
له‌ژێر پێتا
avatar

عه‌لی ع ـ بیگی: ئەوین و شیعر

21 Aug 2010

ئه‌وین به‌رزترین شیعره‌ و مه‌به‌ستی من له‌ شیعر، شیعری ئه‌ده‌بی نییه‌ ! له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ شیعر شتێکی به‌رزتره‌ له‌ هه‌ڵبه‌ستنی چه‌ند به‌یتێک ! ته‌نانه‌ت که‌سێک که‌ ژیان و جوانییەکی سه‌رنج بزوێنی شاعیرانه‌شی نییه‌ ، ده‌توانێت شیعری ئه‌ده‌بی بچڕێ(هه‌ڵبه‌ستێ) ،چۆنکوو به‌ فێربوونی هێندێک شاره‌زایی تکنیکی، به‌ هاسانی ده‌کرێت شیعر هه‌ڵبه‌ستی . ئه‌وکات ده‌بییه‌ پسپۆڕێک ، نه‌ شاعیرێک !
avatar

جەلال نەجاڕی: غەزەل

12 Aug 2010

پاش پێنج ساڵ دوێنێ شه‌و کوتی غه‌زه‌لێکم نووسیوه‌. بۆ کچێک که‌ نه‌ دیومه‌ و نه‌ ده‌یناسم. وێبلاگه‌که‌یم دیتووه‌ و ناوی وێبلاگه‌که‌ی کچی ناشیرینه‌.
avatar

ناسری حەقیقی: مشک و پشیلە

5 Aug 2010

ئه‌گه‌ر ژیری و ئه‌گه‌ر‌ نه‌قڵ و نه‌زیله‌
ده خوازی، گوێ بده‌ مشک و پشیله‌
ئه‌گه‌رچی زیره‌ک و زۆرزان و زانای
به‌ڵام سانا نییه‌ گه‌شتن به‌ مانای
avatar

ڕاستکردنەوە

2 Aug 2010

به‌نده‌ له‌ ڕۆژی 8/7/ 201 دا دوو پارچه‌ی تر له‌ شیعره‌کانی ڕه‌وانشاد(ڕه‌مزی مه‌لا مارف)ی باوکمم نارده‌ خزمه‌تتان له‌ژێر ناوی ( به‌سیه‌... به‌سیه‌ ) و ( هاوار و گریه‌) .
وا دووباره‌ ناردمه‌وه‌ خزمه‌تتان و به‌سه‌ر نووسینه‌وه‌که‌مدا چوومه‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندی هه‌ڵه‌ی نووسینم تێدا به‌دی کرد. ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و هاندانه‌ بوو که‌ برای به‌ڕێز مامۆستا "کاولانی" پێی به‌خشیم که‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی له‌ دوو پارچه‌که‌ی پێشووتردا گرتبوو،
avatar

عەلی ع.بیگی: شادی و بەخشندەیی

2 Aug 2010

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شادمانییه‌که‌ت بنه‌ی نه‌یەت، ده‌بێت ڵێی ببه‌خشییه‌وه‌، هه‌رچه‌ندی له‌ ده‌ستت هات !
هه‌رگیز ‌بیر لەوە مه‌که‌وه‌ که‌ئایا لایه‌نی به‌رانبه‌ر شایسته‌ی ئه‌و‌ەیه‌ یا نا!
ئه‌وانه‌ بۆچوونی که‌سانی خوازەڵۆک و مرۆڤی به‌رچاوته‌نگن
avatar

بەندی عەلی: خۆڵ

1 Aug 2010

ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه‌ به‌ئه‌و
پاش دواسه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته‌و
دوافڕینی بێ نیشتنه‌وه‌ی
هه‌موو ڕه‌نگاڵه‌کانی ‌هه‌ست
په‌یکه‌رتاشێکی به‌سه‌لیقه‌ش
له‌ئاوی ماره‌ی ده‌کات و
روح ده‌کاته‌وه‌ به‌ری
avatar

سرباز گمنام: مظهر ابراهیمی

1 Aug 2010

ئه‌م شێعره‌ی ده‌ینێرمه‌ خزمه‌تتان وه‌رگێڕدراوی "سه‌ربازی ونی" مامۆستا په‌شێوه‌ که‌ به‌ پێی توانای خۆم کارم له‌ سه‌ری کردووه‌‌؛ پێم خۆشه‌ ... سه‌رنج و بیروڕاتان له‌ سه‌ر ئه‌م شێعره‌ بزانم
1 2 3 ... 13 14 15 >



ده‌ستپێک|پێوه‌ندی |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia