دوایین مانگی هاوینی 1338ی هه‌تاوی، سێپتامبری 1959 له شێخاڵی له ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بووم.

له شێخاڵی، کۆنه‌مه‌ڵڵاله‌ر، بۆکان، نه‌غه‌ده و که‌ره‌ج خوێندم.
ساڵی 1978 بوومه ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی قوتابیانی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌و یه‌کیه‌تییه به زمانی فارسی.
ساڵی 1980 وه‌ک هاوکاری ”جه‌معییه‌تی دیموکراتیکی موعه‌لیمانی موبارز“ له بۆکان، له به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی فێرکردنی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی‌دا به‌شداریم کرد. له گه‌ڵ کاک جه‌ماڵی مفتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزمان بۆ خوێندکارانی خوێندنگه‌کانی بۆکان به‌ڕێوه‌برد. له گه‌ڵ تیپی شانۆی ”شۆڕش“ چه‌ند به‌رهه‌می شانۆییمان له بۆکان و شنۆ، ئه‌وکاته‌ی هه‌رتک شاره‌که ئازادکراو بوون، پێشکه‌ش کرد.
ساڵی 1982 له ”جه‌معییه‌تی موعه‌لیمان...“ بوومه لێپرسراوی ”ده‌سته‌ی نووسینی کتێبه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی“. دواتر به پێکهاتنی ”کۆمیسیۆنی فیرکردن و بارهێنان“ی کۆمه‌ڵه، کاری نووسینی کتێبه‌کانمان له‌وێ درێژه پێدا. کتێبی ”ئهلف وبێ“ بۆ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی و ”خوێندنه‌وه‌ی کوردی“ بۆ پۆلی دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ره‌تایی له ساڵی 1982 نووسران. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و هه‌روه‌ها 1983، لێپرسراوی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایان بووم و هه‌روه‌ها له‌و خولانه‌دا فێرکردنی خوێندنه‌وه و نووسینی کوردیم له ئه‌ستۆ بوو. له‌و چه‌ند خوله‌دا، نزیکه‌ی 60 که‌س له ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه به‌شدارییان کرد و دواتر، وه‌ک مامۆستا ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی ئاواییه‌کانی ناوچه ڕزگارکراوه‌کان کران.
ساڵی 1983، بوومه ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاییزی هه‌مان ساڵ، بوومه ئه‌ندامی ”گورووپی ته‌رجومه“ی کۆمه‌ڵه و له هه‌مانکاتدا وه‌ک ده‌ستیاری دوکتورجه‌عفه‌ری شه‌فیعی له ئاماده‌کردنی گۆڤاری ”پێشڕه‌و“دا کارم ده‌ستپێکرد.
به‌هاری ساڵی 1985، وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له پێکهێنانی ”کانوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌بییاتی کرێکاریی کوردستان“دا به‌شداریم کرد. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ”پێشه‌نگ“ و بۆ چه‌ند ژماره‌ش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که بووم.
له ساڵی 1985 به‌م لاوه، له‌گه‌ڵ رادیۆی کۆمه‌ڵه هاوکاریم وه‌ک بێژه‌ر و ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ”تریبوونی ئازاد“ و ”ئێمهوگوێکرهکان“ ده‌ست پێ‌کرد.
ساڵی 1989 کۆمه‌ڵه‌شیعری ”تا شکۆفه‌ی سووری کراسێک“ وه‌رگێڕدراوی چه‌ند شیعری ئه‌حمه‌دی شاملووم بڵاو کرده‌وه.
له ساڵی 1993 به‌ولاوه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی کۆمه‌ڵه و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ”پێشڕه‌و“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه بووم. ساڵی 1995، له کۆنگره‌ی هه‌شته‌می کۆمه‌ڵه‌دا، بوومه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه. هه‌مان ساڵ کتێبی ”له‌ودیوه‌وه‌ی ڕهنگوپهرده“م بڵاو کرده‌وه. کتێبه‌که، ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه و چوار وتاری گرتووه‌ته خۆ.
ساڵی 1998 هاتمه سوێد.
ساڵی 1999 له سوێد ڕادیۆی ”ئاوێنه“م دامه‌زراند. ئه‌و ڕادیۆیه نزیکه‌ی ساڵێک له ستۆکهۆڵم، له هه‌فته‌دا دووسه‌عات به‌زمانی کوردی به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه.
هاوینی ساڵی 2000 له گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له‌و حیزبه هاتمه‌ده‌ره‌وه. له‌و کاته‌وه، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووم.
ساڵی2000 وه‌ک مامۆستای زمانی دایک له خوێندنگه‌کانی ستۆکهۆڵم ده‌ستم به‌کار کرد. هه‌مان ساڵ کتێبی ”ده‌شتی ئاسکان“م بڵاو کرده‌وه. ده‌شتی ئاسکان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی له خوێندنگه‌کانی سوێد ئاماده کراوه.
ساڵی 2001 بوومه سه‌رنووسه‌ری ”شۆڕش“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ”ڕۆژهه‌ڵات تیڤی“م گرته ئه‌ستۆ.
ساڵی 2006 له گه‌ڵ به‌شێک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه، که دواتر به ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ ناسرا، له ڕه‌وتی ڕیفۆرم و چاکسازیی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شداریم کرد. مانگی مارسی 2007 ئه‌و ڕه‌وته به ناوی ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ پلاتفۆرمی چاکسازیی ڕاگه‌یاند. ئه‌و ڕه‌وته پاییزی ساڵی 2007 له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جیابووه‌وه و، ساڵی 2008 له کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا، ناوی ”کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان“ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. له دوای کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووم.
مانگی ئاپریلی 2009 کشانه‌وه‌ی خۆم له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان راگه‌یاند.
به‌رهه‌مه چاپنه‌کراوه‌کان:
- شیعره‌کانم
- وه‌رگێردراوی شیعری 5 شاعیری ئێرانی: نیما، شاملوو، سایه، که‌سرایی، موشیری
- وه‌رگێڕدراوی شیعره‌کانی بابهتاهیری هه‌مه‌دانی
- دیوانی وه‌فایی (ساغکردنه‌وه و لێکۆڵێنه‌وه)
- کۆمه‌ڵه وتارێکی ئه‌ده‌بی (ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه)