شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar

بیروڕا

avatar

داوایه‌ک له‌ مێدیای کوردی: تکایه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ نیشان مه‌ده‌ن!

7 Apr 2009

زۆر جار کاتێک باسی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ده‌کرێ و، به‌ تایبه‌تیش سه‌روبه‌ندی ڕۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ی قازی محه‌ممه‌د بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ به‌ په‌تی سێداره‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌. له‌ وێنه‌که‌دا، پێشه‌وا ملی به‌ لاره‌وه‌یه‌، له‌ نێوان زه‌وی و ئاسماندا ماوه‌ته‌وه و، له‌شێکی شل و بێ‌گیان‌ به‌ ته‌نافه‌که‌وه‌ ده‌خولێته‌وه‌. به‌ بڕوای من مێدیای کوردی نه‌ده‌بوو ئه‌و وێنه‌یه‌ بڵاو بکاته‌وه‌.
ئه‌و وێنه‌یه‌، به‌ بڕوای من له‌ ویژدان و ده‌روونی هه‌ر کوردێکی ئازادیخوازدا، هه‌ستێکی تاڵ به‌جێدێڵێ. هه‌ستکردن به‌ بێده‌ره‌تانی و سووکایه‌تی له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌راندا. ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ده‌روونی کورد دا، زیاتر له‌وه‌ی هه‌ستی نه‌فره‌ت و ڕق و تووڕه‌یی به‌رانبه‌ر به‌ داگیرکه‌ران ببزوێنێ، هه‌ست به‌ بێده‌ره‌تانی و بێ‌ئومێدی دروست ده‌کا. ئه‌و وێنه‌یه‌ ئه‌و تاڵاوه‌ نیشان نادا که‌ کورد به‌ دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به‌ گه‌رووی داگیرکه‌رانیدا کرد. ئه‌و وێنه‌یه‌ خۆڕاگری، ژیریه‌تی، کۆڵنه‌ده‌ربوونی قازی و خۆڕاگریی ئازایانه‌ی قازییه‌کان نیشان نادا، مه‌رگ وه‌ک چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ نیشان ده‌دا که‌ مل به‌ سته‌م نا‌ده‌ن.

بۆ ئێمه، بۆ کورد، کۆماری کوردستان نموونه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیه‌. بۆ کورد، قازی محه‌ممه‌د، سیمبول و هێمای ده‌سه‌ڵاته‌. قازی محه‌ممه‌د، به‌ ناسناوی ڕه‌سمی، پێشه‌وایه‌. ئێمه‌ نابێ هێمای ده‌سه‌ڵاتی خۆمان، وا به‌ بێ‌گیانی نیشان بده‌ین. به‌ بڕوای من، کورد وێنه‌ی هه‌رکه‌س به‌ په‌تی سێداره‌وه‌ نیشان بدا، نابێ وێنه‌ی پێشه‌وا نیشان بدا.‌

ڕاسپارده‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌، چاوترسێنکردنی کورده‌. ئه‌و وێنه‌یه‌ هه‌ر ئه‌و کاره‌ ده‌کا که‌ ڕاکێشانی ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ به‌ بازاڕی شاره‌کاندا ده‌یکا.

ئاشکرایه‌ کورد بۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ دیمه‌نی جینایه‌ت و مرۆڤکوژیی داگیرکه‌ران نیشان بدا. وێنه‌ی وه‌ک کوشتاری قاڕنێ و قه‌ڵاتان، بۆمبارانی شاره‌کان و گونده‌کان و، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و پیر و لاو و ژن و پیاو و منداڵ و مه‌زنی ئه‌م خاکه‌ به‌ برینه‌کانیانه‌وه‌ و، به‌ خوێن و جێگه‌ی داغ و نه‌شته‌ر و قه‌مچییه‌وه‌. به‌ڵام وه‌ک وتم، قازی محه‌ممه‌د پێویسته‌ هێمای سه‌رکه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتی کورد بێ.
ئه‌و وێنه‌یه‌، چرکه‌ی شکستی ئێمه‌ی تۆمار کردووه‌ و، به‌چاومانیدا ده‌داته‌وه‌.
بگه‌ڕێوه‌|3319 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|14 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئازاد | 13 Aug 2012 - 23:47
سلاو
کاک ناسر دستت خوش بی و ماندو نبی منیش پیم خوش نیه ئاوانه نیشان ده دن
ده موه ولامی بوچونی کومار گیان بدم وه که ده لی که سیک نه زانی ئیحساس ده کات ئیوه پیشمه رگه ی حدکا بون کومار گیان هه رو ها منیش قسه ی ماموستا ناسری ره زازی زور پی باشه که ده لی مشکلی ئیمه کمونیست یان ئیسلام نیه کاک ناسر ره زازی به جوانی له هونراوه ی سکالای که رکوک دا ده لی " من پیش موحه مه د ته نانت عیسا ره گی هه بونم له م خاکه گرسا " دین و ئایین یان کمونیست بو ئیمه نابت گرینگ تر له کوردایتی بیت ئیمه هرچی ده کیشین له دستی دینه
ئیمه ده بی یه ک گرتو بین

زور سپاس

Ahsan | 30 Mar 2011 - 11:45
Be selaw rez kak naser barez.manish dast xoshtan ly dalam bo werdbinitan la sar neshan dany aw wenaya peshwa.

majid bayazi | 29 Mar 2011 - 12:36
ده‌ست خۆش کاک ناصر گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ به‌ڕاستی . سپاسی ئه‌و هه‌سته‌ت ده‌که‌م

کاک کۆمار ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ هه‌ر له‌ کۆمه‌ڵه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ ئیمه‌ پێشه‌وا به‌ یه‌کێک له‌ رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کوردستان ده‌زانین به‌بی جیاوازی هه‌ر که‌س له‌م رێگایه‌دا شهید بێ جێگای رێزه‌

کامیل نه‌جاری | 29 Mar 2011 - 12:30
هه‌ر بژیت کاک ناسر. پێشنیارێکی زۆر به‌ جێ و وردبینانه‌یه‌.

samko | 29 Mar 2011 - 10:29
bo balaw nakreto magr waqaei naea ? bo abet rasti basharenoa ? bo la sar pati 3darabon aeba?aya ba shardnwa oa sansor kardan cha pyam dadret bejga la xo xaltandan? ay ka wa bo la bar away ka janabt dafroet ba akseki tar la peshwa bakeshen ka ba sar bali 4 freshtay jwano bo asmani baban la jeati pati 3 dara ? zor shatei tresh ba rai man dabet rastekan wako xoy neshan bdaret

jamal | 29 Mar 2011 - 09:13
dastt xosh bit bh rasty nuseniky bh pezh,
emh har katek am wenya abinen laman waya ka sar barzin,
bh lam bo chonkay chnabt zoor bh ceya,dastt xosh balku dars lam nusena war grn,

mistefa | 29 Mar 2011 - 06:51
کاکه‌ کۆمار گیان پێم وابێت کاکه‌ ناسر به‌ر له‌ هه‌موو شتێک پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌

به‌و مه‌رگه‌ زیندوو ده‌بمه‌وه‌
تازه‌ کوا له‌بیر ده‌چمه‌وه‌
به‌ڕاستی وایه‌ کاکه‌ ناسر مه‌رگێک سه‌ره‌تای زیندووبوونه‌وه‌ بێت، پێویسته‌ زیندوو بوونه‌وه‌ی پێوه‌ دیار بێت و زۆر جوان ده‌فه‌رمووی ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێشه‌وای نه‌مر زیاتر زیندوو نه‌بوونه‌وه‌ پێشان ده‌دات.

yade mattapour | 28 Mar 2011 - 23:37
naser gyan dastet khosh be ba rasti jowan boy roishtooe ema sor jar ba am karana zabooni khomano qodrati na boi dagirkaranman gawra kerdowatawa.ema zaboon naboin agar wa baya lagal 4 dawllati dagirkarman pe nadakra.ema khoman khoman ba dakhawa bakam dazanin .wak dallen merishek agar khoi kholl ba sar khoida nakat kas natwane kholli ba sarda bkat.

bayab | 28 Mar 2011 - 22:32
بە ئەکسەوە کاک کۆماە یان دادە کۆمار ئەم جۆرە وردبینیانە هەر لە کەسی کۆمەلە دەوەشێتەوە ئەوە ٦٥ سالە ئەم وێنەیە پێشانی دونیا دەدرێت حدکا نەی توانی دو وشەی ئاوا جوان لەسەر ئەو کەسە بنوسن کە بە رێبەری خۆشتانی دەزانن
هەر بژی کاک ناسر کاک ناسر زۆری پێ یە کەمی دەر دەخات

کەریم ئەڵلاویسی | 28 Mar 2011 - 21:34
لە گەل رێز و سڵاو و دەست خۆشی بۆ کاک ناسر،یه‌کێک لەو نووسینانەی کە لە 5-6 مانگەی دوایی داجێژم لێوەرگرتبێ ئەم نووسینە کورت وپۆخت وبەنێوررۆکەیە. کەسێک خۆی شاعیر وبابی شاعیری ناودار بێ ، لە نووسنینه کەشی ئەچاورانیە دەکرێ. سەرکەوتووبی بۆ کوردو کوردستان

asrin eskandari | 28 Mar 2011 - 20:13
her bzhy kak naser, sernjiky bejiye! hywam lesh saghyte.

کورش 2446 | 27 Oct 2010 - 19:27
سپاس بو ئه و ریز بینیه ت وبو ئه و هه ستی کوردانه ت

کومار | 14 Apr 2009 - 16:08
ماندو نه بی کاک ناسر
ئه من هه ر چی نوسراوه کانت ده خوینیمه وه سه رم سور ئه مینی که ئیوه به م هه لویستانه تانه و چون پیشمه رگه ی کومه له بون؟
که سیک نه زانی ئیحساس ده کات ئیوه پیشمه رگه ی حدکا بون.

rzgar | 13 Apr 2009 - 21:23
به بڕوای‌ منیش ئه‌مه‌ نه‌كرێت باشه چونكه پێشه‌وا به‌ مه‌رگی خۆی‌ گه‌وره‌یی‌ خۆی و ‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ نیشاندا كه‌واته‌ نیشاندانی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ ناتوانێت شتێكی باش بگه‌یێنێت... با بێین باس له‌وه بكه‌ین چۆن ژیا نه‌ك چوون گیانی به‌خت كرد....

1 2 >

بۆچوون بنێره‌