شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar

بیروڕا

avatar

هه‌وای شیعر

13 Apr 2009

بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێك له شیعردا، وشه‌ به ته‌نیا ده‌ور نابینێ، به‌ڵكوو ناوه‌رۆك و كێش، ده‌بێ یه‌كتر بگرنه‌وه.
شاملوو زه‌می شاعیرێك ده‌كا. ده‌ڵێ كابرای شاعیر، پووری مردبوو. له‌سه‌ر قه‌بران شیعرێكی خوێنده‌وه پڕ له ناڵه و سكاڵا و فرمێسك، به‌ڵام هه‌‌وای شیعره‌كه، (له سه‌ر هه‌وای گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ) له‌سه‌ر قه‌بران، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی خستبووه چه‌پڵه و چه‌قه‌نه. له‌وانه‌یه شیعری كابرا ئاوا بووبێ(ده‌توانن به هه‌وای شه‌مامه و خاڵخاڵ بیخوێننه‌وه):

ئه‌رێ له‌دووریی باڵات، گیانه لێم هه‌ستا بۆسۆ
كچێ بارگه‌كه‌ت تێكنا، وه‌ڵڵا من ده‌گریم بۆ تۆ

به‌ڵام، ناویان لێك دوور بێ، نالی كاتێك باسی "ئه‌مه‌لی دوور و درێژ" د‌ه‌كا، كێشی شیعره‌كه‌ی وا هه‌ڵده‌بژێرێ كه یارمه‌تیی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به گوێگر و خوێنه‌ری خۆی بڵێ ئه‌مه‌لێكی چه‌ند دوور و درێژی هه‌یه:

هه‌ر په‌رچه‌م و پێشانییه فیكری شه‌و و ڕۆژم
هه‌ر گه‌رده‌ن و زوڵفه ئه‌مه‌لی دوور و درێژم

زۆر له وشه‌كانی شیعره‌كه، له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، وچانێكی باش ڕاتده‌گرن. مۆسیقای شیعره‌كه ڕێگات پێ نادا به ڕه‌وتی گورج به‌سه‌ریدا بڕۆی.
بگه‌ڕێوه‌|2221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|0 بۆچوون| بینێره‌| چاپ

بۆچوون بنێره‌