شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar

بیروڕا

avatar

هێمن و نێوبانگی شیعری خاڵه‌مین

10 Nov 2010

خاڵه‌مین و هێمن، نێوانیان خۆش بوو. هه‌ردووکیشیان قسه‌خۆش بوون.
خاڵه‌مین بیستبوویه‌وه‌ هێمن باسی شیعرێکی وی کردووه‌ و کوتوویه‌ شیعره‌که‌ی خاڵه‌مین نیوه‌به‌یته‌کانی به‌ قه‌د یه‌کتر نین و یه‌ک کورت و یه‌ک درێژه‌. خاڵه‌مین ئه‌م شیعره‌ی بۆ هێمن ناردبوو:

ده‌ڵین نێوبانگی شێعری خاڵه‌ ڕۆیوه‌
له‌ کلکه‌ی قزقه‌ڵا، تا گرده‌گڕوێ
تکای خاڵت له‌ هێمن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌
نه‌پێوێ نیوه‌شیعرانم به‌ ده‌زوێ

: قزقه‌ڵا، گوندی خاڵه‌مینه‌. له‌ گه‌ڵ گرده‌گڕوێ، مه‌زرایان لێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌ تایبه‌ت له‌ کلکه‌ی قزقه‌ڵا ڕا هه‌تا گرده‌گروێ، مه‌ودایه‌کی زۆر که‌مه‌. باسکردنی ئه‌و مه‌ودا کورته‌ بۆ نێوبانگی خاڵه‌مین، گاڵته‌ی خاڵه‌مینه‌ له‌ بابه‌ت شیعری خۆی. شاعرانی قه‌دیم، زۆر باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ناوبانگی شیعریان ڕۆیشتووه‌، بۆ نموونه‌ حافزی شیراز گه‌لێک جار باسی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ ناوبانگی شیعری له‌ شیرازه‌وه‌ گه‌یوه‌ته‌ بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند و کشمیر.
باسی ئه‌و شیعره‌ی خاڵه‌مینم له‌ مامم (مامۆستا هێدی) بیست.
بگه‌ڕێوه‌|3054 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئاسۆ بایزیدی | 12 Nov 2010 - 16:27
ده‌س خۆش کاک ناسر
بیره‌وه‌ریه‌کی خۆش بوو.

avin | 11 Nov 2010 - 10:52
دةستخؤش كاك ناسر لةزةتيكى زؤرم ليكرد.

ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب(نو ... | 10 Nov 2010 - 21:14
سڵاو کاک ناسر گیان سوپاس بیره‌وه‌رییه‌کی یه‌کجار خۆش بوو به‌ تایبه‌ت وڵآمه‌که‌ی خاڵه‌ مین که‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر زمانی گاڵته‌و ناسکی خاله‌ مین.
له‌ بابه‌ت مامۆستا هێدیش من تا ئێستا وام ده‌زانی مامۆستا هێدی باوکی خۆتانه‌؟
.........................................s
سڵاو و سپاس کاک ئەنوەری بەڕێز! بەڵێ مامۆستا هێدی باوکمە، بەڵام هەر لە منداڵییەوە هەموومان پێمان گوتووە مامە.

بۆچوون بنێره‌