ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
سه‌کۆ
ک.د.ئازاد: باوەڕ
ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان
بەندی عەلی: خەمبار مەبە
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
نەورۆز
له بابه‌ت کۆمه‌ڵه و چاکسازی
فرمێسک و پێکه‌نین (2)
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
شێعر
ئه‌ستێره
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی لووتكهكاندا
جۆلانه
سه‌مای سه‌رخۆشان
سهراب
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
ژیاننامە
بلوێر
سروودی نێشتیمان
ده‌نگ و دیمه‌ن: ئاوێنه‌ی ئاو
ده‌ربه‌ندی ته‌م و مژ: ده‌نگی نه‌رمه نای
گفتوگۆ
گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
گفتوگۆ له گه‌ڵ پێشڕه‌و
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خالیدی محه‌ممه‌دزاده
گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وێنه‌ی ئه‌مجاره
نەورۆزتان پیرۆز بێ
20 Mar 2010
ژیانی مرۆڤ به بێ خۆزگه و، به بێ هه‌وڵدان بۆ خۆزگه‌کان، وه‌ک شاعیره ڕه‌شپێسته‌که ده‌ڵێ:
”ده‌ڵێی باڵی بڕاوی مه‌لێکه
که ئیتر مه‌گه‌ر هه‌ڵفڕین
به خه‌ون ببینێته‌وه!“
ژیانی بێ خۆزگه، وه‌کوو گۆمێکی مه‌ندی بن پۆلهدارێکی پاییزه که قه‌وزه و خه‌زه‌ڵی وه‌ریو دایده‌پۆشێ و ئیتر له‌بیر ده‌چێته‌وه.
منداڵی ساوا، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆی بناسێ، جاری وایه له باوه‌شی دایکیدا، که مانگه‌شه‌و ده‌بینێ، ده‌ستی بۆ ده‌با بیگرێ. ئه‌وه، - ئه‌و خۆ ڕاکێشانه بۆ به‌ده‌ستهێنان و پێگه‌یشتن-، ڕازی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ژیانی ئاده‌میزاده که ته‌کانی پێده‌دا، به داڵانی پێچاوپێچی هه‌زاران ساڵه‌ی تاریخ‌دا تێپه‌ڕێ، شاخ کون کا و ده‌ریا ببڕێ، بخرۆشێ، بڕووخێنێ و ئاوه‌دان کاته‌وه و بچێنێ و بدروێته‌وه و بشکێ و هه‌ستێته‌وه و، گۆرانی بڵێ و په‌یکه‌ری شیرینی خۆی به ته‌وێڵی بێستوونه‌وه هه‌ڵکه‌نێ. ئینسان ڕێبواری بێسرهوتی ڕێگای ئاره‌زووه‌کانی خۆیه‌تی.
یه‌که‌م جار که‌ی بوو، مرۆڤ ئه‌و ئاگره‌ی هه‌ڵکرد؟ ویستی له به‌ر ئه‌شکه‌وتێک تارمایی ترسێکی پێ بڕه‌وێنێته‌وه، یان ویستی له لووتکه‌کانه‌وه به گڕی ئاگر دانیشتوانی پێده‌شته‌کان ئاگادار بکا که ده‌می ڕاپه‌ڕینه؟ گه‌رای نه‌خۆشییه‌کی پێسووتاند یان، له ته‌نگانه‌ی به‌فر و کڕێوه‌دا ویستی ته‌ما و تامه‌زرۆیی خۆی بۆ گه‌رمای خۆر، نیشان بدا و به تینی ئه‌و ئاگره هیوای خۆی گڕداتهوه؟ ئه‌و ئاگره ئێستاش ده‌کرێته‌وه. ئێستاش، له ڕووی تاریکیدا، له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاردا و بۆ نیشاندانی سکڵه سووره‌کانی نێو ئاگردانی ته‌کان و ته‌قالای مرۆڤ، ئاگر ده‌کرێته‌وه.
نه‌ورۆز، ئێستا ته‌نیا جه‌ژنی ئاگر نییه. جه‌ژنی پێکه‌وه‌بوونه و، ڕیزگرتن له‌وانه‌ی به گیان خزمه‌تگوزاری باخی ئاگر بوون:
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بوون، له‌وڕۆژه‌دا ئه‌مه‌گدارانه ڕێزیان لێده‌گیرێ. که‌سوکاری شه‌هیده‌کان، ئه‌وانه‌ی که کوڕه‌کان و کچه‌کانیان، ئه‌وانه‌ی که خوشک و برا و ئازیزانیان، له سه‌فه‌ری پڕله‌ژانی ژیانه‌وه‌ی شۆڕشی زۆرلێکراوانی کوردستاندا، وه‌کوو سه‌وڵی سه‌ربه‌رز ڕاوه‌ستان و مردنیش نه‌یتوانی به‌رزایی قامه‌تیان بشکێنێ، دڵخۆشییان ده‌درێته‌وه و، ماڵیان پڕ ده‌بێ له سڵاو و له ستایشی خۆڕاگری و، ماڵیان پڕ ده‌بێ له میوانی هاوده‌رد و هاودڵ.
شه‌قامه‌کان و مه‌یدانه‌کان و به‌رزاییه‌کان پڕ ده‌بن له چرا و له ئاگر و، له بۆنی گوڵه گه‌زیزه و، له هه‌ستی گه‌رمی پێکه‌وه‌بوون له خه‌م و شادی‌دا. خه‌ڵکیک که ئاوات ده‌خوازن، ڕۆژانی ڕه‌ش، رۆژانی ته‌نگانه، به‌ریان کورت بێ، خه‌ڵکێک که ئاوات ده‌خوازن سته‌م و، سه‌به‌بکاری سته‌م، له ماڵیان بڕواته‌ده‌ر، له شاریان بڕواته‌ده‌ر و، ته‌نانه‌ت له بیرهوهرییهکانیشیان بڕواته‌ده‌ر.
ژیان، ژیانی سه‌رفرازانه‌ی پر له به‌خته‌وه‌ری، شایسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و به ئاواتی ده‌خوازن.
له به‌رده‌روازه‌ی ساڵێکی نوێ، له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هه‌زار ئومێدی گه‌ش، ڕزگاری و به‌خته‌وه‌ری به‌ئاوات ده‌خوازین.
له‌شتان ساخ بێ، دڵتان بێخه‌م، زه‌ویتان پڕ له پیت و به‌ره‌که‌ت و، ده‌ستتان پڕ له خێروبێری ژیان.
به‌هارێکی پڕ له سه‌وزه‌ڵانی و ئاوه‌دانی له ڕێتان بێ.
ئه‌ی هه‌ڵگری ئه‌وینی پاك!
گوێ بگره بۆ هه‌ناسه‌ی خاك.
وه‌ك په‌نجه‌ره‌ی واڵاكراو
دڵ بسپێره به خۆره‌تاو.
به گوڵپشكۆی دار ئه‌رخه‌وان
گه‌ش داگرساوه دارستان.
نه‌ورۆزه، كڵپه‌ی لێت ده‌وێ
هه‌تا ڕووناكی سه‌ركه‌وێ.
له نێو بڵێسه‌دا ماوی
به بێ ئاگر تۆ گومناوی.
ئه‌ی به‌ژنی به‌رز، ئه‌ی سپیدار!
ئه‌ی قامه‌تی سه‌وزی به‌هار!
به‌سه‌رچوو وه‌رزی دابڕان،
وه‌رزی كۆچی باڵنده‌كان.
له گه‌ڵ گه‌زیزه دێنه‌وه
نه‌غمه‌ی ئه‌وین ده‌ڵێنه‌وه.
نه‌ورۆزه گۆرانیی ده‌وێ
هه‌تا خه‌می خاك بڕه‌وێ،
له هاواری خۆتدا ماوی
به بێ هاوار تۆ گومناوی.
بگه‌ڕێوه
|
237 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
1 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
ako | 27 Jun 2010 - 07:04
slam, be rasti babeteki zor zor cwan u dil bizwen bu, zor le ser hesti ew kesaney ke hawderdi ewen karigere, be rasti ke hunermendaneye, hiwadarim babeti zortir le ewey xoshewist lem malpereda bibinin, zor sipas
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail: