شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


شێرکۆ بێکەس

27 Aug 2015

ناوەڕاستی هەشتاکان بوو. ئێوارەیەکی پاییز، لە کارێزەوە بەرەو مالوومە، بە پێیان بەڕێوە بووین. گەیشتنیە گاپیڵۆن. تاوێک لەوەپێش ڕێژنەبارانێک باریبوو. بەڵام زۆری نەخایاند و، باران لێی کردەوە و هەورەکان ڕەوینەوە. هەڵمێکی گەرم لە هەوادا وەستابوو. لە نێودێ، دووکانێکی بچووک بە قەراخ ڕێگاکەوە بوو. لامان دا.

لە سەر حەسیرەکە

26 Aug 2015

کە هەوای خۆش بوایە، بە هەردووکیان حەسیرێکیان لە بەر دەروازەی دەرێ رادەخست. مام حەمە کەریم پشتی بە دیوارە گڵەکەوە دەدا و سەبیلەی دەکێشا. خات زارا، بە لایەوە دادەنیشت و باس و خواسی نێو دێیەکەی بۆ دەگێڕایەوە.

سەودا

26 Oct 2012

سەودا
شیعری مامۆستا هێدی
خوێندنەوەی کاک عەلی خزری

دووبەتییەکانی هێدی

14 Jun 2012

لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی ”هێدی“ و شکاندن، چۆن دڵت دێ؟

سێ هەرمێ کێویلە

1 Mar 2012

ئەمڕۆ چوومەوە نێو کاغەزەکان. پاکەتێکی گەورەم وەبەر دەست هات، کە نازانم کەی پێچاومەتەوە. لە بیریشم نەماوە چیی تێدا هەڵگیراوە. یادداشتی جۆراوجۆر... شیعری ناتەواو، نامە لە سەر کاغەزی جۆراوجۆر هەر یەکەی لە ڕەنگێک، شین و سەوز و پەمەیی... سەرەنجام پەڕە کاغەزێک هاتە بەر دەستم، دیوێکی نووسراوە و دیوەکەی دیکەی نا. ژمارەی لاپەڕەشی پێوە نییە. دەزانم لاپەڕەیەکە لە دەفتەری بیرەوەرییەکانم، بەڵام هی کام دەفتەر و، چ ڕۆژێک؟ نووسراوەکە بە نیوە ڕستەیەک دەست پێدەکا و بە ڕستەیەکی ناتەواو کۆتایی پێدێ

فرمێسک و پێکەنین (5)

19 Feb 2012

ماوەیەک بوو لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکان دابڕابووم. بەشی پێشتر، بەشی چوارەم،کۆتایی مانگی نۆڤامبری ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. ئەوە ئێستا بەشی پێنجەم بڵاو دەکەمەوە.

شیعر و مۆسیقا له‌ زایه‌ڵه ‌

15 Feb 2012

زایه‌ڵه‌، به‌شی کوردیی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوێد، بانگیان کردم بۆ به‌رنامه‌ی هاوینی. نیو سه‌عات کاتیان پێدام بۆ لێدوان. هه‌ندێک قسه‌م کرد و چه‌ند شیعرم خوێنده‌وه‌. ناسری سینا به‌رنامه‌یه‌کی شاره‌زایه‌نه‌ی لێ ئاماده‌ کرد.

بۆ دۆستێک

12 Feb 2012

دۆستێک- کاک نادر- ئەم چوارینەیەی بۆ ناردووم، کە بیکەمە کوردی.

گر با غم عشق سازگار آید دل
بر مرکب آرزو سوار آید دل
گر دل نبود کجا وطن سازد عشق
ور عشق نباشد به چه کار آید دل

لە سەبر و بێدەنگیی تۆ ئەی شاخ!

7 Feb 2012

ئەم هەمووە دەبینی
ئەم هەمووە دەبیستی
چ ناڵێی.
< 1 2 3 ... 10 11 12 >



ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia