وه‌فایی: دڵت نه‌شکێ !
9 Aug 2009
وه‌ره بنوێنه خۆت, بمکووژه قوربان!
به دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه!
وه‌ره بنواڕه به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه! هوشیاری خه‌رابه!
ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی گریه‌یه عه‌ینی سه‌وابه!
کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به دڵ بێ
به ماچێکیش له زاری خۆت ڕه‌زا به!
که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه سه‌ودایه زه‌ڕڕێکیش حیسابه.